بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ئەفسەرێکی پۆلیسی تورکیا لە ناوچە ناوەندییەکانی ئارتۆکلۆ بریندار بوو. فەرمانداری ماردین بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە هەندێک ناوچەی ئەو شاە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیێندراوەکەی فەرمانداری ماردین هاتووە کە بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە لە ئاسایش و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دەستگیر کردن یان کوشتنی ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی جودایی خواز و تێکشکاندنی حەشارگە و هومارەکانیان، بە گوێرەی مادەی یاسایی ئیدارەی پارێزگاکان بە ژمارەی 5442 لە دوێنێ کاتژمێر 5 ی بەرەبەیانییەوە تا ڕاگەیاندنی دوایی لە ناوچەکە قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment